هونەرمەندێکی لاوی سەقزی به ناوی "هیوا رەشیدزادە" پێنجەمین پیشانگای شێوەکاریی خۆی له پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان، بەڕێوەئەبات.
بڕیار وایه ئەم پیشانگا له رۆژی شەممه رێکەوتی ٣٠ی رەزبەر، بۆ ماوەی پێنج رۆژ له کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە، له هۆڵی "تەوار" له شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.